ئاوات شێخ جەناب: ئەو داتایانەی ئەمڕۆ پێشکەشمان کرد تا رادەیەکی زۆر جێگەی قبووڵ بوون
وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵسەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند "دەتوانم بڵێم ئەو داتایانەی ئەمڕۆ پێشکەشمانکردن، تا رادەیەکی زۆر جێگەی قبووڵ بوون"، دەشڵێت "بۆ جیاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆران لەخەرجیی فیعلی، لێکتێگەیشتنمان هەیە."
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی داراییلەئەنجومەنی نوێنەران تەیف سامی، وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە ،لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ''تا رادیەکی زۆر لێکتێگەیشتنی هاوبەشمان لەسەر چۆنیێتییچارەسەرکردنی کێشەکانی مووچەی مووچەخۆران و جیاکردنەوەی لە خەرجیی کردەیی ودوورخستنەوەی لە کێشە سیاسییەکان هەبوو.''
ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە کرد ''هەموو زانیارییەکی خۆمان خستەڕوو و توانیشمان هۆکاریکێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە راستگۆیی و شەفافانە لێرە پێشکێش بکەین.''
