ئه‌سعه‌د شه‌یبانی: کۆمکاریی عه‌ره‌بی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام کاردەکات بۆ چالاککردنی بەشداریکردنی سوریا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕایگه‌یاند، بە تامەزرۆییەوە چاوی لە گەڕانەوەی وڵاتەکەیەتی بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، لە کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره نوێیەکانی وڵات بە دوای دۆزینەوەی پێگەیەکدان لە گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکەدا.
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ حوسام زەکی یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی، له دیمه‌شق، ڕایگه‌یاند، کۆمکاریی عه‌ره‌بی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام کاردەکات بۆ چالاککردنی بەشداریکردنی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بە تامەزرۆییەوە چاوی لە گەڕانەوەی وڵاتەکەیەتی بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، لە کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره نوێیەکانی وڵات بە دوای دۆزینەوەی پێگەیەکدان لە گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکەدا.
کۆمکاری عەرەبی پێشتر گرنگی ڕاوەستان لە تەنیشت گەلی سوریا و پێشکەشکردنی هەمو هاوکاری و پشتیوانییەک بۆیان لەم قۆناغە ناسکەدا و ڕێزگرتن لە ئیرادە و هەڵبژاردنەکانیان ڕاگەیاندبو.
