ئه‌ردۆگان: توركیا له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌وه‌ستێت
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، توركیا له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌وه‌ستێت له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و پراكتیزه ئیسرائیلیانه‌ی كه ناوچه‌كه‌یان كردوه به حه‌مامێكی خوێن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕێكخراوی هاوكاری ئابوری له خانكه‌ندی ئازه‌ربایجان ڕایگه‌یاند، "ئه‌و سیاسه‌ته شه‌ڕانگێزیه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ په‌یڕه‌وی ده‌كات، هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات، "توركیاش له‌ئاست ئه‌و كرده‌وانه بێده‌نگ نابێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستبه‌رداری دۆزی فه‌ڵه‌ستین نابێت".
وتی، "توركیا له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌وه‌ستێت له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و پراكتیزه ئیسرائیلیانه‌ی كه ناوچه‌كه‌یان كردوه به حه‌مامێكی خوێن".
سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكرد، "هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، سوریا و ئێران نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تێكی سیستماتیكی ده‌كه‌ن بۆ ملكه‌چكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان"، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌نگاوی خێرا بۆ ڕاگرتنی تاوانه به‌رده‌وامه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه بگرێته‌به‌ر.
