ئه‌و شۆفێرانه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی تایبه‌تیان هه‌یه ده‌توانن ئۆتۆمبێلی دووته‌نی و پیك-ئاپ لێ‌بخوڕن
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئه‌و شۆفێرانه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی تایبه‌تیان هه‌یه، ده‌توانن ئۆتۆمبێلی دووته‌نی و پیك-ئاپ لێ‌بخوڕن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌رێم له مۆڵه‌تی شۆفێریدا كردویه‌تی، ئه‌و شۆفێرانه‌ی خاوه‌نی مۆڵه‌تن له جۆری B(تایبه‌ت)، ده‌توانن ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له جۆره‌كانی (پیك-ئاپ و دووته‌نی) لێبخورن، به‌مه‌رجێك، كه كۆی گشتیی (ئۆتۆمبێل، سه‌رنشین و باره‌كه)، (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نه‌بێت.
دەشڵێت، هه‌ر له گۆڕانكارییه‌كاندا هاتووه، شۆفێرانی هه‌ڵگری جۆری B، ده‌توانن ئامێره‌كانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێ‌بخوڕن، به‌مه‌رجێك كێشه‌كه‌ی له (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نه‌بێت و خێرایی ئامێری بیناسازی 60 كم له كاتژمێرێكدا زیاتر نه‌بێت و بۆ ئامێری كشتوكاڵیش، 40 كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نه‌بێت.
