ئومێد خۆشناو: جامی عێراق پێشکەش بە سەرۆکمان مەسعود بارزانی دەکەین
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە لەدوای بردنەوەی یانەی هەولێر لە پاڵەوانێتی جامی عێراق، نازناوەکە پێشکەش بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان “مەسعود بارزانی” دەکات.
لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە یاری کۆتایی هەولێر و قوە جەویە لە پاڵەوانێتی جامی عێراق، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەگەر یانەی هەولێر نازناوی جامی عێراقی بەدەست هێنا، جامەکە پێشکەش بە سەرۆکمان مەسعود بارزانی دەکەین”.
شایەنی باسە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، یانهی هەولێر و یانەی قوە جەویەی عێراقی لە یاریگای “شەعب” لە بەغدای پایتەختی عێراق، یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی عێراق ئەنجام دەدەن.
بە گەیشتنی هەولێر بۆ کۆتایی پاڵەوانێتی جامی عێراق، وەک یەکەم یانەی کوردیە گەیشتە ئەم قۆناغه و لە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوەکەیە.
