ئومێد خۆشناو لەگەڵ پارێزگاری ئیستەنبوڵ کۆبووە و داوای لێکرد سەردانی هەولێر بکات
ئەمڕۆ چوارشەممه، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لەگەڵ پارێزگاری ئیستەنبوڵ دائوود گول گفتوگۆی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای هەولێر و ئیستەنبوڵ کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن پارێزگای هەولێر بڵاوکراوەتەوە هاتووە، ئومێد خۆشناو لەمیانەی سەردانەکەیدا وەک بەشێک لە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بۆ بەشداریکردن لە پێشانگایەکی بازرگانی نێودەوڵەتی چاوی بە پارێزگاری ئیستەنبوڵ کەوت و جەختی لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئیستەنبوڵ کردەوە.
پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوەکرد کە گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لەکاتی سەردانیان بۆ فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ تووشی لێپرسینەوە و هەرەسان دەبن و داوای چارەسەر بۆ ئەو کێشەی کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پارێزگاری ئیستەنبوڵ بەڵێنی داوە "ئەم کێشەیە چارەسەر بکات"، لەکاتێکدا داوەتنامەیەکی لەلایەن پارێزگاری هەولێر پێدرا بۆ سەردانی شاری هەولێر و پارێزگاری ئیستەنبوڵ داوەتنامەکەی قبوڵکرد
