ئیلۆن ماسک پارتی ئەمریکای دامەزراند
ئیلۆن ماسک ملیاردێری جیهانی و بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی کارایی حکومەتی ئەمریکا دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای کەمکردنەوەی باج لە کۆنگرێس پارتێکی نوێی سیاسی بە ناوی پارتی ئەمریکا راگەیاند و دەشڵێت، ئەو پارتە ئازادیتان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیایی سپەیس ئێکس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پارتێکی نوێی سیاسیی بەناوی ئەمریکا راگەیاندو وتی، ئەو پارتە ئازادیتان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەر دوو هۆکار پارتێکی نوێی سیاسییتان پێویستە، ئەویش کاتێک وڵاتەکەت مایەپووچ و گەندەڵ دەبێت و سیستەمی یەک پارتی دەبێت، ئەوە دیموکراسی بوونی نابێت.
ئیلۆن ماسك، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و ملیاردێری جیهانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، راپرسییەکی بڵاو کردبووە و تێیدا پێشنیاری کردبوو، حزبێکی نوێ دامەزرێنێت کە نوێنەرایەتیی چینی مامناوەندی ئەمریکا بکات.
لە ئەنجامی راپرسێکەشدا، خەڵك هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و بەپێی راپرسییەکە، زۆرینەی بەشداربووان پشتیوانیی لە دامەزراندنی حزبێک دەکەن کە نوێنەرایەتیی لە ٨٠٪ـی چینی مامناوەندی ئەمریکا دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پەیوەندییەکانی ئیلۆن مەسك و سەرۆکی ئەمریکا گرژییەکی زۆری تێ کەوتووە و هەردوولا یەکتری تۆمەتبار دەکەن.
