ئیماراتییەکان ئاهەنگی ساڵیادی لەدایکبوونی مەحەممەد بن ڕاشد دەگێڕنەوە
ڕۆژی شەممە ئیماراتییەکان ئاهەنگی ساڵیادی لەدایکبوونی جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و فەرمانڕەوای دوبەی شێخ محەممەد بن ڕاشد ئەلمکتومیان گێڕا کە ڕۆژی لەدایکبوونی دەکەوێتە 15 تەمموز.
هاشتاگەکانی بەناوی "محەممەد بن ڕاشد"، "لەدایکبوونی شانازی عەرەبەکان"، "دروستکەری داهاتوو"، "دروستکەری خەون" و ئەوانی دیکە لە سەرەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئیمارات و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی بوون وەک پیرۆزبایی و ئاواتی خۆش بۆ فەرمانڕەوای شاری دوبەی.
خۆشی دەربڕین لە ساڵیادی لەدایکبوونی مەحەممەد بن ڕاشد بۆ ڕۆژی سێیەمی بەردەوامە لەلای ئیماراتییەکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەو زنجیرە دەستکەوتە درێژخایەنانە دەکەن کە شێخ محەممەد بن ڕاشد لە ماوەی ژیانیدا بەدەستی هێناوە، هەروەها هەوڵ و پێگە مرۆییەکانی کە کاریگەرییان لەسەر جیهان هەبووە نەک تەنها ئیمارات.
