ئیمتیداد وەڵامی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دایەوە بە کۆتایی هێنان بە هاوپەیمانیەتیان
بزووتنەوەی ئیمتیداد وەڵامی بەیاننامەی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دایەوە بۆ کۆتایی هێنان بە هاوپەیمانێتییەکەیان و ئەو هاوپەیمانێتییەی بە "کەم" ناوبرد.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئیمتیداد، "حەیدەر سەلام" لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئابی 2023 ڕایگەیاند، "بزووتنەوەی ئیمتیداد سەرسام بوو بە کۆتایی هێنان بە هاوپەیمانێتییە لاوازەکەی لەگەڵ نەوەی نوێ".
حەیدەر سەلام بە تویتێک ڕوونیکردەوە کە "کۆتایی هێنان بە هاوپەیمانێتی (لە پێناو خەڵک) بەبێ ئاگاداری بزووتنەوەی ئیمتیداد بوو، ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە هاوپەیمانێتییەکی فەرمی و نا ڕاستەقینە بوو"، جەختیکردەوەش لەوەی کە "بزووتنەوەی ئیمتیداد بە دیموکراسییەکی ڕاستەقینەوە کار دەکات و باوەڕی بە کەسایەتی نییە بەڵکو بە بیرکردنەوەو بنەمایە".
جێی ئاماژەیە، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، سروە عەبدولواحید، کۆتایی بە هاوپەیمانیەتییەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیمتیداد ڕاگەیاند و هۆکارەکەی خستە ئەو کێشەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی بزووتنەوەی ئیمتیداد دەبنەوە.
