ئینتەرمیلان یاریگایەکی نوێ دروست دەکات
ستیڤن ژانگ، سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان لە میانی کۆبوونەوەی خاوەن پشکەکانی ئینتەرمیلان وتارێکیپێشکەشکرد و تیایدا ئامانجە درێژخایەنەکانی یانەکەی لە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا و پلانیدروستکردنی یاریگا نوێیەکەی خستەڕوو.
یانەی ئینتەر میلان لە راگەیەندراوێکی فەرمی ئاماژەی بەوە کرد کە ستیڤن ژانگ ستایشی ئاستییانەکەی کردووە لە ساتێکی نموونەی ژیاون کە توانییان بگەنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ئیستەنبوڵ ،
سەرۆکەکە روونیشیکردەوە کە نزیک بوون لە بەدەستهێنانی دەستکەوتێک کە هەمووان بە مەحاڵیاندەزانی، بەو پێیەی لەگەڵ باشترینەکانی جیهان ڕکابەرییان کرد و نیشانیاندا کە یانەیەکیان هەیە کەدەتوانێت رکابەری هەموو یانەیەک بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ساڵی ڕابردوو بەردەوام بوون لە گەشەسەندنی وەک یانەیەک ، دوو نازناویدیکەیان بەدەستهێناوە ، لە سێ ساڵی ڕابردوودا پێنج نازناویان بەدەستهێناوە لەگەڵ ئەوەی دوو جارگەیشتوونەتە یاری کۆتایی ئەوروپا.
سەرۆکی یانەکە پلانەکانی ئینتەرمیلانی پشتڕاستکردەوە بۆ دروستکردنی یاریگایەکی نوێ و جەختیلەوە کردەوە کە گرنگییەکی ستراتیژی هەیە بۆ مێژووی یانەکە ، دەیانەوێت بەردەوام بن لە ئەنجامدانیهەموو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری دارایی، بە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری یانەکە بەپێیپلانەکانیان یاریگایەکی نوێ دروست دەکەن.
