ئینتەرپۆل بەڕێوەبەری پێشووی بانکی TBI عێراقی رادهستی حکومەتی عێراق کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگهیاند، لەڕێی پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە بەڕێوبەری پێشوی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو دەستگیرکراوە و رادهستى عێراق كرا.
لە راگهیهندراوێكی دهستهكهدا هاتووە، رادەستکردنەوەی حەمدیە جاف بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپۆل لە سەرەتای مانگی رابردودا ئەنجامدراوە، كه ناوبراو بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی بە بڕی زیاتر لە ملیارێک و 25 ملیۆن دۆلار سزا دراوه.
لە مانگی ئازاری ساڵی 2024 دەستەی دەستپاکی وردەکاری سەبارەت بە رادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و وەرگرتنەوەی سەروەت و سامانی راگەیاندبوو.
ئهواكت سەرۆکی دەستەی دەستپاکی رایگهیاندبوو “مەلەفەکانی حەمدیە جاف کاریان لەسەر دەکرێت، خاوەنی 17 مەلەفە، ئەو پارەیەی کە قەرزاری عێراقە نزیکەی دوو ملیار دۆلارە، لە ئێستادا پێنج مەلەفی تەواو کراوە، یەک فایلیش بەسە بۆ رادەستکردنەوەی و دادگاییکردنی”.
بهقسهى دهستهكه، ئهو ژنه دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانانە، هەڵاتووە، بهڵام لە دادگاکانی عێراق بەشێوەی ئامادەنەبوو 17 سزای توندى بهسهرداسهپێندراوه.
