ئێران ئامادهكاری دهكات بۆ ئهنجامدانی هێرش بۆ سهر ئیسرائیل له كاتژمێرهكانی داهاتوودا
رۆژنامهی نیويۆرک تایمزی ئهمهریكی لهزاری دوو بهرپرسی باڵای ئهمهریكی و ئێرانییهوه بڵاویكردۆتهوه، كه تاران ئامادهكاری دهكات بۆ ئهنجامدانی هێرش بۆ سهر ئیسرائیل لهكاتژمێرهكانی داهاتوودا، وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش دهڵێت، "ئەمهریکا ئێمەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئێران بەنیازە هێرشی موشەکی بکاتە سەر وڵاتهكهمان".
جگه لهو دوو سهرچاوهیهی رۆژنامهی نیویۆرک تایمز، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە ئاژانسی ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووه، ئێران ئامادەکاری دەکات بەمزووانە هێرشی موشکی بالیستی بکاتە سەر ئیسرائیل.
ئەو بەپرسەی باڵایەی ئەمەریکا دهشڵێت، "ئێمە چالاکانە ئامادەکاری دەکەین بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل لەبەرامبەر هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هێرشێکی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لێکەوتەو سزای توندی بۆ سەر تاران لێدەکەوێتەوە.
ئیسرائیل لەهێرشەکە چاوەڕوانکراوەکە ئاگادارە، دانیاڵ هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، واشنتن لەهێرشی ئاسمانی ئێران ئاگاداریکردوینەتەوە.
ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هێرشێکی ئێرانی دەرئەنجامی کارەساتباری بۆ ئێران لێدەکەوێتەوەو وڵاتەکەی بۆ بەرگری ئامادەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشهممه، سوپای ئیسرائیل دهستپێكردنی هێرشی وشکانی سنوورداری بۆ باشووری لوبنان ڕاگەیاند و وتەبێژهكهی سوپای ئیسرائیل لهوبارهیهوه وتی، "ئەگەر لوبنان و وڵاتانی جیهان نەتوانن حیزبولڵا لەسنورەکانمان دوربخەنەوە، هیچ بژاردەیەکمان نامێنێت جگە لەوەی خۆمان ئەو کارە بکەین".
دانیال هاگاری ئهوهشی وت، "ئەم هەڵمەتە زەمینییە مۆڵگەکانی حیزبولڵا دەکاتە ئامانج کە هەڕەشە لەشارۆچکەکانی ئیسرائیل و یەکەکانی نیشتەجێبون لەسەر سنوورمان دەکات، حیزبولڵا گوندەکانی لوبنانی لەتەنیشت گوندەکانی ئیسرائیل کردووەتە بنکەی سەربازی، هەمویان ئامادەن بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل".
