ئێران جەختدەکاتەوە بە بێ پیتاندن ڕێککەوتن ناکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ،جەختیکردەوە لە هیچ هەلومەرجێکدا ئێمە نیشتمانپەروەرانێک کە خەونەکانمانیان وەدی هێناوە، ناهومێدیان ناکەین؛ بە بێ پیتاندن، ڕێککەوتنیش ناکرێت.
عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسیویەتی: هۆکارێکی ڕوون هەیە بۆ ئەوەی کە بۆ تەنیا چەند وڵاتی کەم لە جیهاندا توانی چێکردنی سووتەمەنی ڕاکتۆرە ناڤۆکییەکانیان هەیە. ئەم بابەتە جگە لە پێویستی بە سەرچاوەی ماڵیی بەرچاو و ڕوانگەیەکی ستراتژیکی، پێویستی بە بوونی ژێرخانی پیشەسازیی بەهێز و ئاراستەیەکی تەکنۆلۆژی-زانکۆیانەیە کە روانای بەرهەمهێنانی سەرمایەی مرۆیی و زانستی تەکنیکیی پێویستی هەبێت.
وتیشی: ئێران بۆ بەدەستهێنانی ئەم توانستە، تێچوویەکی قورسی داوە؛ و لە هیچ هەلومەرجێکدا ئێمە نیشتمانپەروەرانێک کە خەونەکانمانیان وەدی هێناوە، ناهومێد ناکەین. دیسان دەیڵێمەوە: بە بێ پیتاندن، ڕێککەوتنیش ناکرێت.
