ئێران دوو شوێنی ستراتێژی لە حەیفا کاول کرد
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی شارەوانی حەیفا ،رایگەیاند لە هێرشە مووشەکییەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی ئێراندا دوو خاڵی ستراتژیکی ئەو شارە کراونەتە ئامانج و بەتەواوەتی کاول بووە.
یۆنا یەهێڤ، سەرۆکی شارەوانی حەیفا، دانی بەوەدانا کە دوو خاڵی ستراتژیکی شاری حەیفا بە مووشەکی ئێران کراوەتە ئامانج.
لە هەمان کاتدا، حەدشۆت لوتسنزۆرا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە چەندین ناوەندی قودس لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا کراونەتە ئامانج.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تا ئێستا ١٧ کەس لە ئەنجامی بەرکەوتنی مووشەکەکانی ئێران لە حەیفا برینداربوونە.
بەگوێرەی ئەم دەزگایە میدیاییە، ژمارێک لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ڕاپۆرتەکان باس لە زیانی قورسی مووشەکەکانی ئێران دەکەن بۆ حەیفای داگیرکراو و جەخت لەوە دەکەنەوە کە سانسۆری بەرفراوانی داگیرکەرانی قودس ڕێگری دەکات لە زانیاری دروست لەسەر ژمارەی قوربانیانی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی ئێران.
