ئێران ناسنامه‌ی دو خۆكوژه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی پارێزگای كرمانی راگه‌یاند
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناسنامه‌ی ئه‌و دو خۆكوژه‌ی ئاشكراكرد كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری كرمان هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌یان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كه بۆ سه‌ردانی مه‌زاری قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی سوپای قودس له چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دواییدا كوژران.
له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ڕونیكرده‌وه، یه‌كێك له خۆكوژه‌كان ڕه‌گه‌زنامه‌ی تاجیكییه و ئه‌گه‌رێكی زۆریش هه‌یه خۆكوژی دوه‌میش ئه‌ویش تاجیكی بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ست بون به‌م هێرشه تیرۆریستییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌روه‌ها ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی دیكه‌شدا گرتوه كه له‌به‌رده‌ستی تیرۆریستان‌دا بون".
پێشتر مه‌هدی به‌خشی داواكاری گشتی پارێزگای كرمان، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 32 كه‌سی له دۆسیه‌ی تاوانی تیرۆریستیی كرمان راگه‌یاند، كه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
