ئێران: هێرشی ئێمە بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عودەید هەڕەشەیەک نیە لە وڵاتی قەتەر
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران ڕایگهیاند، هێرشهكهی ئهمشهویان بۆ بنكەیە ئاسمانی عەدید لە قەتەر هەڕەشەیەک نیه بۆ سهر قهتهر ئاماژەی بەوەکرد "گەلی قەتەر برای ئێمەن و هێرشەکانمان بۆ سەر ئەوان نیە".
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران له بهیاننامهیهكدا بڵاویكردهوه، "لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییە ئاشکرا و بێ شەرمەزارییەی کە ئەمریکا بۆ سەر شوێن و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامیدا، هێزە چەکدارە بەهێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بنکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکایان لە ئەلعودەید لە قەتەر بۆردومان کرد".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ژمارەی موشەکەکانی بەکارهێنراو لەو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوەدا یەکسان بو بە ژمارەی ئەو بۆمبانەی کە ئەمریکا لە هێرشەکەیدا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەکاری هێنا، جگە لەوەش ئەو بنکەیەی کە لەو هێرشەدا لەلایەن هێزە بەتواناکانی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج، دور لە ناوچە مەدەنییەکان و شوێنی نیشتەجێبون لە قەتەر هەڵکەوتوە".
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دهڵێت، "ئەو کارە هیچ هەڕەشە و مەترسییەک بۆ دەوڵەتی قەتەری برا و دۆست و گەلهكهی دروست ناکات، کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری خۆی بە پاراستن و درێژەدان بە پێوەندی دۆستانە و مێژویی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر دوپاتدەکاتەوە".
