ئەعرەجی لەگەڵ شاندێکی ئێرانی باس لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چەسپاندنی سەقامگیری دەکات
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەعید خەتیبزادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەر گرنگی وتووێژ و دیپلۆماسی بۆ چارەسەری هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ناوچەکە و جیهان پێداگرییان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه ڕایگەیاندووە: "قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشوازی لە سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و ڕێگاکانی بەهێزکردنیان لە هەموو ئاستەکاندا تاوتوێ کرا".
ئاماژه ی به وه شدا، "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دوورکەوتنەوە لە ململانێ کرد، هەروەها کۆمەڵێک بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشیان تاوتوێ کرد". ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆ و دیپلۆماسی بەردی بناغەی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانن، چ لە ناوچەکە بێت یان لەسەر ئاستی جیهانی.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەعرەجی ستایشی "شارەزایی سیاسیی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران"ی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئەمە ناوچەکە بەرەو دیالۆگ و کەناڵە دیپلۆماسییەکان دەبات، کە باشترین ڕێگان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
لای خۆیەوە زادە جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیری، گەشەسەندنی ئابووری و هەنگاونان بەرەو گەشەکردن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە: "هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە تاوانەکانی کوشتن و برسێتی و جینۆساید کە لە غەززە ڕوودەدەن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕەتدەکرێنەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت هەڵوێستی ڕاستەقینە و جددی لە بەرامبەر ئەو تاوانانەدا هەبێت".
