ئەعرەجی پاڵپشتی بۆ بەردەوامی کارەکانی نوێنەرایەتی ڕاوێژکاری ناتۆ لە عێراق دووپات دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دووپاتی کردەوە کە حکومەت پاڵپشتی بەردەوامی کارەکانی نوێنەرایەتی ڕاوێژکاری ناتۆ دەکات، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه ڕایگەیاندووە: "ئەعرەجی ئەمڕۆ سێشەممە لە ئۆفیسەکەی خۆیدا پێشوازی لە فەرماندەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق، فەریق لوکاس شوایزەر، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی نوێنەرایەتییەکە، جولیەت گاندی و شاندی یاوەری کرد".
ئاماژه ی به وه شدا، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لەو بابەتانە کرا کە لە کارنامەی دانیشتنی دووەمی دیالۆگی ستراتیژیی ئاست بەرزدا بوون، کە بڕیارە لە نیوەی دووەمی مانگی ئایاری داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەبچێت".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانی بەرنامەی ڕاهێنانی درێژخایەن و پاڵپشتی بۆ وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ کراوە، جگە لە چاودێریکردنی بەرەوپێشچوونی بەرنامەی بنیاتنانی توانای نوێنەرایەتییەکە و ڕێگاکانی فراوانکردنی پاڵپشتی لەسەر ئاستی ستراتیژی.
