ئەمانەی خوارەوە کۆپییەک لە لێدوانەکەی ئەلسەدرە کە بەدەست ئەلموتلەعەوە گەیشتووە:
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە، ڕۆژی یەکشەممە دووپاتیکردەوە کە بڕیارەکەی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان بۆ ڕزگارکردنی وڵات بووە لە چنگی گەندەڵی، هاوکات مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق بە هاتوو "بۆ سەپاندنی دیکتاتۆرەکانی" بەسەر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی وڵاتدا ناویبرد.
ئەمەش لە پۆستێکدا هات کە لە پلاتفۆرمی “X - پێشتر تویتەر” کردبووی، کە تێیدا پاساو بۆ بڕیارەکەی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان هێنایەوە و دووپاتیکردەوە کە ئەو بڕیارەی داوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەندەڵکاراندا خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا کاندید نەکات.
سەدر لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی، سیاسەتمەدارە گەندەڵەکان پێداویستییەکانیان دەخەنە پێش نیشتمانیان، نیشتمانیش زۆر بەنرخە بۆ ئەوەی بفرۆشرێت بە گەندەڵەکان و ملکەچەکان و ئەوانەی کە کڕنۆش بۆ نوێنەری ترەمپ دادەنێن کە هاتووە دیکتاتۆرەکانی بەسەریاندا بسەپێنێت".
داواشی لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن و پێی وتن "گەندەڵکاران پاڵ بە گەندەڵکارانەوە مەدەن، بەڵکو بە چاکسازی و بایکۆتی گەندەڵی پاڵیان پێوە بنێن".
لە خوارەوە کۆپییەک لە تویتەکەی سەدر کە بەدەست موتەڵع گەیشتووە دەخەینەڕوو:

