ئەمریکا..دوو بۆچوونی جیا لە بارەی هەڵبژاردنەکانی تایوانەوە
دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تایوان و سەرکەوتنی لای چینگ تی کاندیدی حزبی دیموکراتی تایوان.
سەرۆکی ئەمریکا لە بەردەم کۆشکی سپی رایگەیاند، پشتیوانی لە سەربەخۆیی تایوان ناکەن.
جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەمیان وەڵامی چەند رۆژنامەنوسێک لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی بردنەوەی لای چینگ تی کاندیدی حزبی دیموکراتی تایوان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پسریاریان لێکرد، بایدنیش وتی، "پشتیوانی لە سەربەخۆیی تایوان ناکەین."
لەلایەکی ترەوە لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە لای چینگ تی کرد و رایگەیاند، سیستمی دیموکراتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی تایواندا پتەوبو
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری تایوان و دورسختنەوەی لە ناکۆکی و رقی و کینە و فشار، پەرۆشن بۆ ئەوەی لە داهاتو لەگەڵ لای چینگ تی کار بۆ پتەوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردو وڵات و بەها هاوبەشەکانیان بکەن.
سەرباری ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا دان بە سەربەخۆیی دەوڵەتی تایواندا نانێت، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو هاوکاری سەربازی رەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.
