ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری گردبونەوەی ئیدانەكردنی هێرشەکانی سەر غەززە کرد
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری گردبونەوەی ئیدانەكردنی هێرشەکانی سەر غەززە دەكات.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (18ـی تشرینی یەکەمی 2023)، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی بەشداری كرد لە گردبونەوەی سەرکۆنە کردنی هێرشەکانی سەر غەززە كە لەلایەن ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی شاری سلێمانی ساز کرابوو.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە لێدوانێكدا جەخیتكردەوە كە دڕندانەی قەوارەی داگیركرای زایۆنی (ئیسرائیل) زۆرتر دەركەوت و لە هەمان كاتدا ئەوەش بۆ جیهان ڕوون بویەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا چەند درۆ دەكات لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی، نەك چاوپۆشی دەكات لە كاولكردنی شار و لادێكانی غەززەو كۆمەڵكوژی دانیشتوانەكەی بەڵكو هێشتا ئیسرائیل بە مەزڵوم دەزانێت، هەروەک چۆن باسی لێوە کرد.
سەلاحەدین بەهائەدین وتیشی: ئێمە لە كاتێكدا دڵنیایین لە سەركەوتنی هەق و هەقانیەتی دۆزەكە، دەزانین جەنگی موقەدەسات و پیرۆزییەكانی ئوممەتی ئیسلامەو بەرگریە لە مافی زەوتكراوی گەلێكی چەوساوە.
