ئەنجامدەرانی كوشتنی مەشهەدانی دەستگیركران
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: هەماهەنگی ئاست بەرزی نێوان دەزگا ئەمنییەكان و هاوكاری هاووڵاتیان زۆرترین كاریگەری هەبووە لە دەستگیركردنی تاوانبارانی كوشتنی سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی بەغداد.
عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتەكەەبە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ووت: دەستگیركردنی تاوانبارانی كوشتنی ئەندامی ئەنجومەنی بەغداد سەفا مەشهەدانی بە هەوڵی یەكگرتووی هەموو لایەنەكان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ قەزای تارمیە ئەنجامدراوە، و وتیشی: هەوڵی بەرچاو هەیە، هەموو یەكەكانیش بەشدارن لە ئەركی دەستگیركردنی تاوانباران، هەروەها ئەركەكانی دیكە لە وەزارەتی ناوخۆ و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سوپای عێراق و ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگریی.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەركێك كە پێویستی بە ئەرك هەبێت و گەڕاندنەوەی ئاسایشی بەردەوام، بەتایبەتی دوای ئەوەی عێراق و قەزای تارمیە شایەتحاڵی ئاسایشی بێهاوتان، و وتیشی: هاوڵاتی گرنگتررین هاوكێشەیە لە دامەزراندنی ئاسایشدا، چونكە ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ باوەڕێكی ڕەهامان هەیە كە ئاسایش تەنها بە بوونی هاوڵاتی بەدەست دێت، بەو پێیەی ئاسایش لە هاوڵاتیەوە دەست پێدەكات و بە پۆلیس كۆتایی دێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا رونیكردەوە: هەماهەنگیی ئاست بەرزی نێوان دەزگا ئەمنییەكان و هاوكاری هاوڵاتیان زۆرترین كاریگەری هەیە لەسەر سەقامگیركردنی ئاسایش و ئاشكراكردنی تاوانە جۆراوجۆرەكان لە سەرتاسەری عێراق.
