ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ سبەی دووشەممە دواخست
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ سبەی دووشەممە دواخست و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای پێشنیاركراوی هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی ژمارە (13)ی ساڵی 2018 دواخست.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە : ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی تا سبەی دووشەممە دوادەخات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەنجومەن دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری چوارەمی بۆ یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (20)ی ساڵی 1998.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی باڵای حەج و عومرەی ژمارە (23)ی ساڵی 2005 تەواوكردووە".
ئاماژەی بەوەشكرد :ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای پێشنیاركراوی یەكەمین هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی ژمارە (13)ی ساڵی 2018 دواخست.
ڕوونیشیكردەوە : ئەنجوومەنی نوێنەران ڕاپۆرت و گفتوگۆی یاسای پێشنیاركراوی هەمواری یەكەمی یاسای چاندنی ئەندامی مرۆڤـ و ڕێگریكردن لە بازرگانیكردن بە ژمارە (11)ی ساڵی 2016ی تەواوكردووە.
