ئەنجومەنی وەزاری ئابووی راسپاردەیەک دەردەکات بۆ لێکدانەوەی رێکارەکانی هێنانی کاڵاکان بۆ بازاڕی ناوخۆدا
ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ڕاسپاردەیەکی دەرکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە هاوردەکردنی کاڵاکان بۆ بازاڕی ناوخۆ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند"جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە فوئاد حوسین سەرۆکایەتی دانیشتنی 37 ەمینی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری کرد بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری پلاندانان و وەزیرانی بازرگانی و کشتوکاڵ و پیشەسازی و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی وەزیران و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری یاسایی و بریکاری وەزارەتی نەوت.
بۆ ئەوەی هەواڵی زیاترت پێبگات بەشداری بکە لەکەناڵەکەمان لەتیلیگرام
وتیشی ئەنجومەنەکە لەمیانەی دانیشتنەکەدا گفتوگۆی سازدا دەربارەی ڕاسپاردەکانی لێژنەی ستڕاتیژیەتی هاوردەکردن و ڕێکارەکانی جێبەجێکردن لێکۆڵینەوەی میکانیزمەکانی هاوردەکردنی کاڵاکان بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ و پابەندکردنی هاوردەکاران و بەرهەمهێنەران بە وردبینیکردن بۆ ئەو کاڵایانەی کە بڕیارەکانی دەزگای ناوەندی پێواندنی جۆری دەیانگرێتەوە، بەهەموو وردەکاریەکانیەوە وەک ناوی هاوردەکارو دابەشیار و بریکارو نیشانەی بازرگانی کاڵاکە.
هەروەها ئەنجومەنەکە بڕیاری دا کە تێچووی پڕۆژەی جێبەجێکردنی ژێرخانەکانی قەزای میشراقی نوێ لەپارێزگای بەسڕە زیادبکات.
