ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بارودۆخی دارایی و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان له كۆبونهوهی ئهمڕۆیدا ڕەزامەندیدا تاوتوێی بارودۆخی دارایی و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد .
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، له كۆبونهوهی ئهمڕۆدا بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، بە توندترین شێوە، هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم شەرمەزار کرد، کە زیانێکی زۆری ماددیان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئامانجی ئەو هێرشانە، لێدانە لە ژێرخانی ئابوریی و وزەی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێت بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو تێکدەرانە بگیرێتە بەر.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی لەبارەی تەوەر و بابەتی کۆبونەوەکە کرد، کە تایبەت بو بە تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران، وردەکاری ئەو لەیەکترتێگەیشتنە هاوبەشەی کە دوێنێ لە بەغدا تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم هاتوەتە ئاراوە خستەڕو.
ئهوهش خراوهتهڕو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە کرد و بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ ، موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
