ئەو تۆمەتبارەی لە قوشتەپە کەسێکی کوشت دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگهیاند، هێزهكانیان ئهو تۆمهتبارهیان دهستگیركرد كه کەسێکی تهمهن 37 ساڵانی لە قوشتەپە کوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی کاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه لە قەزای قوشتەپە لە ڕوداوێکی تەقەکردن ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕوداو، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت کەوا هاوڵاتییەکی تهمهن 37 ساڵان كوژراوه.
ئهو هاوڵاتییه خەڵکی ڕۆژهەڵاتی كوردستانه و لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی كوژراوه
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو هاوڵاتییه خەڵکی ڕۆژهەڵاتی كوردستانه و لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی كوژراوه كه دهگهڕێتهوه بۆ دو ساڵ لەمەوبەر.
تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.
