بافڵ تاڵەبانی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان هەولێر وبەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دەکاتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،جەختیکردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان هەولێر وبەغدا لەسەر بنەمای دەستوور.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ دانيال روبنستين، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانهى ئهمريكا لە عێراق و ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکە سەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، پەرۆشن بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە بەڕێوەبردنى وڵات لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانیيان.
هەربەگوێرەى راگەیەندراوى کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهات و رووداوە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێکراون و جەخت لە هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان و پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کراوەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەى هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، ژیانی هاونیشتمانییان و بنیادنانی حکومەتێکی بەهێز، لە هەوڵی بەردەوامدان و پەرۆشن بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە بەڕێوەبردنی هەرێمى کوردستان بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانییاندا بێت.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغداد، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتن و رێککەوتنە سیاسییەکان کردووە و گوتوویەتی، دەبێت هەموومان بەرپرسیارانە ئەم دۆخە لەبەرچاوبگرین و زەمینەی زیاتر بڕەخسێنین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی خەڵک و هاونیشتمانییاندا بێت.
