بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی کریسمەس له کریستیانەکان کرد
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی کریسمەس له کریستیانەکان کرد و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای دڵخۆشی و جەژنێکی پڕ لە کامەرانییان بۆ دەخوازم، هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتەکەمان و ئەو مێژووە درەوشاوەیەی هەرێمی کوردستان خاوەنێتی لە تەبایی و پێکەوەژیاندا، هەموومان پێکەوە گەشاوەتری بکەین.
تاڵەبانی وتیشی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحی و هەموو پێکهاتە رەسەنەکانیتر بەرز دەنرخێنێت و کار بۆ قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و یەکترقبووڵکردن دەکات، چونکە تەنیا بە هەماهەنگی و پێکەوەیی سەرکەوتنمان مسۆگەر دەکەین و هەنگاو بەرەو داهاتوویەک دەنێین کە هەمووان خەونی پێوەدەبینن.
