بافڵ تاڵەبانی: یاسا شکێنی و دەستدرێژی لەکەس قبوڵناکەین
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا رایدەگەیەنێت: "هەر لێپرسراوێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنوری سلێمانی لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیەکدا بێت نابێت ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ دەستکەوتی تایبەتی و وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشتی بەکاربهێنێت"، "یان فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان".
بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی کە ژمارە 129 یەو رۆژی 15-8-2023 دەرکراوە، دوو خاڵ لە خۆدەگرێت و کە بەهیچ شێوەیەک رێگەنادرێت هەر لێپرسراوێکی یەکێتی لەهەر ئاست و بەرپرسیارێتییەکی حزبی، رێکخراوەیی، حکومی و سەربازیدا بێت، "ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسی، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشی، یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان".
لە خاڵی دووەمی بڕیارەکەشدا هاتووە، "هەر هەڤاڵێکی یەکێتی لەهەر ئاستێکی حزبیدا بێت سەرپێچی لەم شێوەیە بکات، جگە لەوەی روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی سزای توندی حزبی و رێکخراوەیی دەدرێت".
بڕیارەکە کە ئیمزای بافڵ تاڵەبانی لەسەرە چاوەڕوان دەکات، "سەرجەم حزب و لایەنەکانی تر هەمان هەڵوێستیان هەبێت".

