بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە
سەرۆکى یەکێتى جەختیکردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە و لەگەڵ ئەوەدان کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە،لە دەباشان لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ى پێشمەرگە، دوایین هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامی عیراق تاوتوێکر..
وتیشی لەگەڵ ئەوەداین کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت و ئێمە بە تەواوی توانامانەوە هاوکار دەبین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ گەیشتن بە دڵنيابوونه‌وه له تێكشكاندن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى تیرۆریستان پێويستە به‌رده‌وام هاريكاريى هاوبه‌ش له نێوان هێزەکانی پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان هەبێت”.
