بانكی ناوه‌ندی: شوێنێكی تایبه‌ت بۆ بانكه ئه‌هلییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ فرۆشتنی دۆلار ده‌كرێته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، شوێنێكی تایبه‌ت بۆ بانكه ئه‌هلییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ فرۆشتنی دۆلار ده‌كرێته‌وه.
فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رپه‌رشتی سی و یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری كرد و به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش، عه‌لی موحسین عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، به‌های دۆلار له عێراق په‌یوه‌سته سه‌ر به نرخی نه‌وته‌وه.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دزه‌كردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌های دۆلار هه‌یه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌های دۆلار له عێراق تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
عه‌لی موحسین عه‌لاق باسی له‌وه كردووه، شوێنێكی تایبه‌ت بۆ بانكه ئه‌هلییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ فرۆشتنی دۆلار ده‌كرێته‌وه.
