بانكێكی عێراقی به‌شداری له "هه‌ژماری من" ده‌كات
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بانكی نیشتمانیی عێراق (NBI) ده‌بێته یه‌كێك له‌و بانكانه‌ی كه به‌شداری له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كات و به‌وه‌ش كۆی بانكه به‌شداربوه‌كان ده‌گاته پێنج بانك. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بانكی نیشتمانیی عێراق (NBI) به‌شداری له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كات و به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی بانكه به‌شداربوه‌كان ده‌بێته پێنج بانك، ئه‌وانیش بریتین له بانكه‌كانی (Ashur، BBAC، Cihan وRT و NBI).
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی بانكی زیاتر له به‌رده‌م هاوڵاتیان كه به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ به‌شداربوان، سودمه‌ندبوان و موچه‌خۆران پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكه بۆ په‌ره‌پێدانی كێبڕكێیه‌كی ته‌ندروست له كه‌رتی بانكی و خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كانی. ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێشكه‌شكردنی ڕونكردنهوه و به‌رچاوڕونی له‌سه‌ر ئۆفه‌ر و رسوماته‌كانی ئه‌و بانكانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ساڵی داهاتوه‌وه شێوازی پاره‌دانی دیجیتاڵی ده‌سته‌به‌ر بكرێت
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری باسی له‌وه‌شكردوه، حكومه‌تی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات كه هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بانكی NBI و بانكه‌كانی دیكه به‌رفراوانتر بێت، به‌تایبه‌تی چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ساڵی داهاتوه‌وه شێوازی پاره‌دانی دیجیتاڵی ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاوڵاتییان و بانكی زیاتر به‌شداری له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) بكه‌ن.
