بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کۆتاییهات و ئێران چووە حاڵەتی ئامەدباشی
وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند: بەهۆی تەواوبوونی کاتی یاسایی، هەر جۆرە بانگەشەیەکی کاندیدەکان قەدەغەکرا.
موحسین ئیسلامی، وتەبێژی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند: لە سەرتاسەری وڵات‌دا چاوەڕوان دەکرێت 48 هەزار و 640 بنکەی دەنگدان بکرێتەوە کە 24 هەزار و 522 بنکەی شارن و 24 هەزار و 118 بنکەی دەنگدان گوندبن، هەروەها 43 هەزار و 425 بنکەی دەنگدانی جێگیر و 15 هەزار و 215 وێستگەی گەڕۆک لەبەرچاو گیراوە.
وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕاشیگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لەدەرەوەی وڵاتیش بەڕێوە دەچێت و وتیشی: بەگوێرەیی وەزارەتی دەرەوە 340 بنکەی دەنگدان لە 100 وڵات بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی دەرەوەی وڵات دابین کراوە.
موحسین ئیسلامی ڕایگەیاند: دوا وادەی بانگەشەکردن بۆ کاندیدەکانی خولی 14ـی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر هەشتی بەیانی کۆتایی پێھات و ھەر بانگەشەیەک قەدەغەکرا.
شایەنی باسە، دوێنێ چوارشەممە مه‌حموود مه‌حموود زاده، نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند کە دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه‌ی بووه هۆی مردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆک كۆماری ئێران، به‌پێی ده‌ستور داموده‌زگاكان به‌رپرسن له دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی 50 رۆژدا و 28ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مەحموود زادە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە به‌شداری هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كه له هه‌رێمی كوردستانن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وڵاته‌كه فهراههمكراوه و له پارێزگاكانی سلێمانی، كه‌ركووک و هه‌ڵه‌بجه سندوقی ده‌نگدان دانراون و له كاتژمێر 8:30 بەیانی رۆژی چوارشەممە ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێنه‌وه و تا كاتژمێر 5:00 به‌رده‌وام ده‌بن.
