باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كات
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ڵێت، به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌قامگیر و ئاشتییانه، پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها گوتیشی، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك، بۆ كۆمه‌ڵگه دیموكراته‌كان كه به‌هۆیه‌وه داهاتووی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، گرنگه.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،نووسیوویه‌تی: به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌قامگیر و ئاشتییانه، پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌قامگیر بۆ كۆمه‌ڵگه دیموكراته‌كان له پێناو دیاریكردنی داهاتووی، گرنگ و پێویسته".
رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "تاووتوێی كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ربژێره هه‌ڵبژێردراوه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ین".
