بایر لیڤەرکوزن بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یونیۆن بەرلینی بردەوە
لە هەفتەی 11ی خولی ئەڵمانیا بایر لیڤەرکوزن میوانداری یونیۆن بەرلینی کرد.
لە گێمی یەکەمدا لیڤەرکوزن بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریەکەی کردبوو، هەر لەسەرەتاوە بە هێرشبردن دەستیان پێکرد دواتر لە خولەکی 23 یاریزان ئەلێکس گریمالدۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکە تۆمارکرد، پاش ئەم گۆڵەش یاریزانانی لیڤەرکوزن چەندان هێرشی تریان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر بەڵام تەواوی هەوڵەکانیان بێ ئاکام بوو، بەمەش گێمی یەکەم بە تاکە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یاریزانانی بایر لیڤەرکوزن کۆتای پێهات.
لە گێمی دووەمدا بایر لیڤەرکوزن دووبارە بە بەهێزی گەڕایەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 57 ئۆدیلۆن کۆسۆونۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 73 جۆناسان تا گەڕایەوە سەر گۆڵێ یونیۆن بەرلین و گۆڵێ سێیەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 83 ناتات تێلا توانی گۆڵی چوارەم بۆ بایر لیڤەرکوزن تۆماربکات، سەرەنجام یاریەکە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژوەندی بایر لیڤەرکوزن کۆتای پێهات.
بەم ئەنجامەش بایر لیڤەرکوزن بە 31 خاڵ گەڕایەوە یەکەمی ریزبەندی خولی ئەڵمانیا، یونیۆن بەرلینیش بە تەنیا شەش خال لە پلەی بیستەمی کۆتای دێت.
