برای فەیروز ئازاد: هۆکاری کوشتنی فەیروز ئازاد بەهۆی قسەو کۆمێنتەکانی خەڵکیەوەیە
برای فەیروز ئازاد، کە ئەمرۆ لە هەولێر کوژرا دەڵێت: "هۆکاری کوشتنی فەیروز ئازاد بەهۆی قسەو کۆمێنتەکانی خەڵکیە دوای ئەوەی لەلایەن دوو کەسەوە دەستدرێژی کرایە سەر".
لە هەولێر کچێک لەلایەن باوکی و براکەیەوە کوژرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (17ـی نیسانی 2024)، فەیروز ئازاد تەمەن 20 ساڵان لەکاتی نووستنی لەلایەن باوکی و براکەی کوژرا.
لە (17 تشرینی دووەمی 2023)، فەیروز ئازاد لەلایەن دوو تیکتۆکچیەوە بەناوەکانی فەرمان گەورە و مستەفا لە شوقەکانی ئیسکان لە شاری هەولێر خرایە خوارەوە و بەسەختی بریندار بوو.
دایکی فەیروز ئازاد دەلێت: ئەو کوڕانەی كچەکەمیان فرێدرایە خوارەوە سێ رۆژ پێش ئێستا ئازادکران، بۆیە باوک و کەس و کاری کچەکەم هاتن و کوشتیان.
دایکى فەیرووز بە میدیاکانی ڕاگەیاند: بە دوو تیکتۆکچییەکەم گوت ئازادیش بکرێن وێنەتان بڵاو مەکەنەوە، بەڵام وێنەى خۆیان بڵاوکردەوە و باوکى گوتى فەیروز هەر دەکوژم، ئەمرۆش هاتن و لەناو خەودا کوشتیان.
