بزانه موچەی میسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی چەندە؟
دەستەی خولی تۆپی پێی ئەمریکا بەفەرمی رایگەیاند مووچەی ساڵانەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئینتەرمەیامی دەگاتە 20 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکی، کە ئەم دەستەیە ساڵانە مووچەییاریزانەکانی خولی ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە.
لیۆنێل مێسی له هاوینی ئهمساڵ یانهی پاریس سانجێرمانی جێهێشت و پهیوهندی به یانهی ئینتهرمهیامی ئهمریكا كرد، مێسی لهگهڵ ئهم یانهیه لە کۆی 13 یاریی لە سەرجەم خول و پاڵەوانیەتیەکان 11 گۆڵی کردووە و 5 ئەسیستی تۆمار کردووە.
به گوێرهی بڵاوكراوهی دهستهی خولی تۆپی پێی ئهمریكا، مووچەی مێسی لە مووچەی سەرجەمیاریزانەکانی دیکەی خولی ئەمریکا زیاترە، لە دوای مێسی، لۆرێنزۆ ئینسینی یاریزانی ئیتاڵی یانهیتۆرنتۆ دێت کە مووچەکەی پازدە ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکەیە، لە پلەی سێیەمیش شێردانشاکیری یاریزانی شیکاگۆیە کە مووچەکەی دەگاتە هەشت ملیۆن و 53 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
لە هەمان کاتدا ئینتەر مەیامی پێشەنگی ئەو یانانەیە کە زۆرترین مووچە بە یاریزانەکان دەدات و کۆیگشتی ئەو مووچەیەی بە یاریزانەکانی دەدات دەگاتە 39 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار و پێش یانەکانیتۆرنتۆ و لۆس ئانجێلێس گالاکسی کەوتووە.
