بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا له ده‌نگده‌رانی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوی هەرێم دەکات دەنگ بەلیستە کوردیەکان بدەن
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا له ده‌نگده‌رانی پارێزگاكانی كه‌ركوك، موسڵ، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله ده‌كات به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن و ده‌نگ به لیسته كوردیه‌كان بده‌ن. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌مان له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، به‌تایبه‌ت له سنوری ناوچه كوردستانییه دابڕێندراوه‌كانی كه‌ركوك، موسڵ، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله، پێویستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه و به جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیه زیاتر ده‌بێت".
راشیگه‌یاندوه، "به‌شداریتان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانتان به لیسته كوردییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیتان له شێوازی حوكمڕانی و ئیداره‌دان و كه‌می خزمه‌تگوزاری چه‌ند ساڵی ڕابردو، گوزارشته له ئاستی به‌رزی به‌رپرسیارێتیتان به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی ئێستا و داهاتوی ناوچه‌كانتان، هاوكات خۆشه‌ویستی و ئینتیما بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان و سه‌لماندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردستانیی كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان له ڕێگه‌ی ڕه‌وایه‌تی ده‌نگدان و پرۆسه‌ی دیموكراتی".
ده‌شڵێت، "له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه، به‌شداری سیاسیی هاونیشتمانیانی كورد له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه؛ هه‌نگاوێكی ڕاسته بۆ ڕوبهڕوبهبونهوهی دۆخی داسه‌پاوی ئه‌و ناوچانه، بۆ ڕاگرتنی پرۆسه‌ی ته‌عریب و زه‌وتكردنی مافی جوتیارانی كورد، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی نوێ، كه به ئاڕاسته‌ی زیادكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده وێرانه‌كان هه‌نگاو بنێت، له هه‌مو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش له‌پێشتر، به‌هێزبونی پێگه‌ی كورد له‌سه‌ر ته‌رازوی ده‌نگدان پاڵپشتییه بۆ زه‌مینه‌سازی له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستوریی عێراقی و هاوسه‌نگی له حوكمڕانی خۆجێی ئه‌و ناوچانه".
