بلینكن: ئیسرائیل ئاگاداری نەکردوینەتەوە کەی هێرش دەکاتە سەر ڕەفەح
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی ئاگه‌داری هیچ واده‌یه‌كی ئیسرائیل نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح؛ ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له قه‌ته‌ر و میسر كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاگه‌داری هیچ واده‌یه‌كی ئیسرائیل نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح. هه‌روه‌ها پێشبینیشی كرد هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌باره‌ت به بارودۆخی غه‌ززه، چاوی به به‌رپرسانی ئیسرائیل بكه‌وێته‌وه.
ئه‌نتۆنی بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، واشنتن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له قه‌ته‌ر و میسر كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كردووه، توانراوه 400 بارهه‌ڵگر هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌ننه كه‌رته‌كه، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین كاروانی هاوكارییه‌كانه كه له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه گه‌یشتبێته كه‌رتی ناوبراو.
