بلینکن:خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە سوودانی و شاندی یاوەری
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند،خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی و شاندی عێراقی لە واشنتۆن ،وتیشی کەرتی وەبەرهێنانی ئەمریکی گرنگی بە عێراق دەدات.
لای خۆیەوە وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیم وتی:هیوادارین کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە بڕیاری ئەرێنی دەربچێت
ئاماژەی بەوەکرد حکومەتی سەرۆکوەزیران گرنگی بە چاکسازی ئابووری و دامەزراندنی کۆمپانیاکان دەدات لەگەڵ وڵاتانی جیهان
وەزیری پلاندانان باسی لەوەشکرد حکومەتی عێراق هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی پەرەسەندن و داوای خۆگرتن دەکات.
جێگری سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە,, ئەمڕۆ سەرنج دەخەینە سەر کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان و وزە،و حکومەتی عێراق کار بۆ فراوانکردنی هاوبەشییە ئابوورییەکانی دەکات.
تەمیم وتیشی: حکومەتی عێراق کار بۆ فراوانکردنی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکانی و وەبەرهێنانی غاز دەکات،هەروەها عێراق لەگەڵ هاوبەشەکانی کاردەکات بۆ هاندانی ئابووری وڵاتەکەی
