به درۆن هێرشكرایهسهر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، به درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار.
ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران و میلیشیا نزیكه‌كانیان، ئه‌مه‌ریكا دوو پێگه‌ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16ـه‌وه بۆردومانكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هه‌ردوو كۆگا له‌ناوچه‌ی (بوكه‌مال)ـی نزیك سنووری عێراق - سووریا‌ن، هێرشه‌كه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.
دوێنێ شه‌و لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا دوو پێگه‌ی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆردومانكرد.
ئۆستن راشیگه‌یاند، هێرشه‌كان بۆ به‌رگری له‌خۆكردنه و وه‌ڵامێكیشه بۆ هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران.
