المطلع
عاجل

post-image

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی: ته‌نها كار به‌ كارتی نیشتیمانی ده‌كرێت


19:12 كوردستان
2025-04-03
38389

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بۆ پێدانی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی ته‌نها كار به‌ كارتی نیشتیمانی ڕه‌سه‌ن (اصلی) ده‌كرێت"،ئاماژەی بەوەکرد" بەهیچ شێوەیەک كار به‌ (صوره‌ قید الكترونی، پێناسی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی) ناكرێت" .

‏به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌، "بۆ سه‌ره‌گرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی (حجز الكترونی) سكانی ئه‌م (QR) ه‌ بكه‌  ئه‌م باركۆده‌كه‌  كارا ئه‌بێت و به‌رده‌سته‌ تاوه‌كو شوێنی حجز نامێنێت".

‏نرخی تێچوی پاسپۆرت 91 هه‌زار دیناره‌ ئه‌گه‌ر (حجز الكترونی) هه‌بێت
‏ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، نرخی تێچوی پاسپۆرت 91 هه‌زار دیناره‌ ئه‌گه‌ر (حجز الكترونی) هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حجزی ئه‌لیكترۆنی واته‌ سه‌ره‌ت نه‌گرتبێت، 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت له‌گه‌ڵ 91 هه‌زار دیناری تێچوی پاسپۆرته‌كه‌ كه‌ كۆی گشتی 191 هه‌زار دینار ده‌كات، بۆیه‌ باشتره‌ ناو تۆماربكرێت و سه‌ره‌ بگیرێت تاوه‌كو 100 هه‌زار دیناری زیاده‌ نه‌درێت.

‏له‌په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان پاسپۆرتی سلێمانی ده‌ڵێت، "به‌ گوێره‌ی كاتی دیاریكراوی خۆتان كه‌ به‌ نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆتان دیاریكراوه‌ سه‌ردانمان بكه‌ن، واته‌ كاتژمێر و به‌رواری حجزی ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌ت له‌ چ كات و به‌روارێكدا بو، ئه‌وا له‌و كاته‌دا سه‌ردانمان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌ كاتی خۆیدا مامه‌ڵه‌كانتان بۆ رایی بكه‌ین".

‏ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ته‌نها كار به‌ كارتی نیشتیمانی ڕه‌سه‌ن (اصلی) ده‌كرێت ، واته‌ كار به‌ (صوره‌ قید الكترونی، پێناسی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی) ناكرێت.

‏سایتی وه‌رگرتنی سه‌ره‌ی پاسپۆرت (حجز الكترونی ) بریتی یه‌ له‌ www.epp.iq

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13170
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 11835
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12618
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12456
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11769
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11628
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11569
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11697
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11719
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12469
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12146
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11659
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11179
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4468
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11155
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5989