بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئه‌مریكا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
پاش بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له هەریەک لە غێراق و کوەیت و بەحرەین، نرخی نه‌وتی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به ڕێژه‌ی ٥٪ به‌رزكرده‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی تۆڕی Oil price كه تایبه‌ته به كاروباری نه‌وت بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندرا باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لە ناویاندا عێراق، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیان، نرخی نه‌وت به نزیكه‌ی سه‌دا پینجی نرخی بنه‌ڕه‌تی به‌رزبووه‌وه.
نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان
تۆڕه‌كه وتی، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رێژه‌ی ٣.٩٨٪ به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ٦٩.٥٣ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی ٤.٤٨٪ به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ٦٧.٨٩ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
