بیست و هەشت ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس و هەواڵساز سلێمان ئەحمەد تێدەپەڕێت
28 ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس و هەواڵساز سلێمان ئەحمەد تێدەپەڕێت. لە ڕۆژی دووشەممە (23ـی تشرینی یەکەمی 2023)، ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لە دەروازەی (سێمێلکا - فیشخابوور) کاتێک لە سەردانێکی خێزانی دەگەڕایەوە سلێمانی بۆ شوێنی کارەکەی له سلێمانی ڕفێندرا. ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری ئاژانسی ڕۆژنیوز سلێمان مەحەممەد ئەحمەد لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا سەردانی خێزانەکەی کرد لە شاری حەلەب لە سوریا، دوای مردنی باوکی مەحەممەد ئەحمەد لە تەمەنی 66 ساڵیدا. لەلایەن خۆیەوە، ئاژانسی ناوبراو لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد له ڕۆژی بیست و پێنجەهەمین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەم مامەڵەیەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئیدانە دەکەین و داواکارین دەستبەجێ چارەنووسی سلێمان مەحەممەد ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسەکەمان ئاشکرا بکرێت و ئازاد بکرێت، لە ئێستادا سەلامەتی گیانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ئەستۆی پارتیدایە". شايەنی باسە، ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد خەڵکی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی داگیرکردنی شارەکە لە ساڵی 2018 لەلایەن تورکیاوە، بە ناچاری لەگەڵ خێزانەکەی چوونە پارێزگای حەلەب و لە ڕۆژی 23ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە دەروازەی (سێمێلکا - فیشخابوور) کاتێک لە سەردانێکی خێزانی دەگەڕایەوە سلێمانی بۆ شوێنی کارەکەی ڕفێندرا. هەردوو ڕێکخراوەی CPJ و RSF کە پەیوەندییان بە مافەکانی ڕۆژنامەنووسانەوە هەیە لەسەر ئاستی جیهانی، داوایان ئازادکردنی دەستبەجێی رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد کێد و ڕەخنەیان لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گرت بەهۆی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانیان لەسەر پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕادەربڕین.
