بیست کەس لە وڵاتی فلیپین بەهۆی گەردەلوولی ترامی گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەس گیریان خواردوە
لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، لایەنی کەم 23 کەس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی فلیپین گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 24 هەزار کەسیش ئاوارە بوون بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوی بەهۆی گەردەلوولی ناسراو بە "ترامی".
بەوهۆیەوە، دەسەڵاتدارانی وڵاتی فلیپین کارەکانی حکومەت و خوێندنەکانیان لە مانێلای پایتەختی فلیپین و پارێزگاکانی تری دوورگەی لوزۆن-ی سەر بە فلیپین ڕاگرت.
پاسەوانانی کەناری دەریای وڵاتی فلیپین لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕایگەیاند کە زیاتر لە 5300 کەس لە تەواوی وڵاتەکەدا گیریان خواردووە بەهۆی لافاوی ترامی.
بەرگری شارستانی فلیپین، بەلەمی ماتۆڕیان بەکارهێنا بۆ ڕزگارکردنی گوندنشینان کە هەندێکیان لەسەر سەربانەکان گیریان خواردبوو، لەکاتێکدا کەشناسان هۆشداری دەدەن لە بای بەهێز و بارانێکی زۆر و زریانی بەهێز لە شارۆچکەکانی کەناری دەریا لە وڵاتەکەدا.
گەردەلوولی ترامی دوای نیوەشەوی دوێنێ لە پارێزگای ئیزابێلا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی فلیپین کەوت و لە دوای بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە شارۆچکەی ئاگویناڵدۆ لە پارێزگای ئیفوگاو کە خێرایی 95 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بوو و زریانەکە بە خێرایی 160 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بوو.
