بێباکی و هێورکردنەوه له بەرامبەر ستەمی ڕژێمی ئیسرائیل جۆرێکه له کەمتەرخەمی ئەخلاقی
سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بێباکی و هێورکردنەوه له بەرامبەر خراپەکاری و ستەمی ڕژێمی ئیسرائیل جۆرێکه له کەمتەرخەمی ئەخلاقی.
عەلی باقری کنی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت لە کۆبوونەوەی باڵوێز و نوێنەرانی وڵاتانی جیھان لە تاران وتی: هەموومان ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان لەسەر شانە کە لە بەرامبەر داگیرکاری و ئاوارەیی و جینۆسایدی نەتەوەی فەڵەستین بوەستین.
وتیشی: بێ هۆ نییە کە دەوترێت بێباکی وەک دەستکێشێک وایە کە شەیتان بە دەستەکانیەوە دەیبەستێت.
باقری ڕوونیشی کردەوە: لە ڕاستیدا بێباکی و هێوربوون لە بەرامبەر خراپە و نادادپەروەریدا جۆرێکە لە کەمتەرخەمی ئەخلاقی و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی خراپە. بۆیە هەموومان ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان لەسەر شانە کە لەبەرامبەر یەکێک لە خراپترین خراپەکارییەکانی سەدە، کە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی خوێناوی خاکی فەلەستین و ئاوارەبوون و جینۆسایدی بەردەوامی نەتەوەیەک بێدەنگ نەبین .
