بە شەمەندەفەر هاندەرانی وەرزشی لە بەغداوە بۆ بەسڕە دەگوازرێنەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عێراق، سەر بە وەزارەتی گواستنەوە، ڕایگەیاند کە شەمەندەفەر بۆ گواستنەوەی هاندەرانی وەرزشی لە بەغداوە بۆ بەسڕە سبەی دووشەممە ڕێکدەخات.
"مەکی جابر ناسر" بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنینی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، تیایدا هاتووە : بەپێی ڕێنماییەکانی "ڕەزاق موحێبس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە، شەمەندەفەرەکان ئامادەکراون بۆ گواستنەوەی هاندەرانی وەرزشی بۆ پشتگیریکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق لە یارییەکەیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیماراتی.
ڕوونیشیکردەوە کە شەمەندەفەری یەکەم کاتژمێر حەوتی ئێوارەی سبەی دەست بە جووڵە دەکات، و شەمەندەفەری دووەم کاتژمێر نۆی ئێوارەی سبەی دەست بەگەشت دەکات و شەمەندەفەری سێیەمیش وەک یەدەگ دەبێت لە کاتی پێویستیدا.
وەک "مەکی جابر" لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە : گەڕانەوەی هاندەرانی وەرزشی بە شەمەندەفەر دەبێت دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، کاتژمێر دوانزەی شەوی سێشەممە، لە وێستگەی شەمەندەفەری بەسڕەوە بۆ بەغدا، و شەمەندەفەری سێیەمیش وەک یەدەگ دەبێت لە کاتی پێویستیدا.
