بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کە هێشتا نازانرێت سەربە چ لایەنێکن هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا تەنەف
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "کامیکازا" کە هێشتا نازانرێت سەربە چ لایەنێکن هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا تەنەف.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستکەوتووە، دەوروبەری کاتژمێر 10:30ی شەوی ڕابردوو یەکشەممە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری کامیکازا کە نازانرێت سەربە چ لایەنێک بووە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی "عومەر" لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە پارێزگای دێرزوور لە ڕۆژهەڵاتی باکووری سووریا.
لەدوای هێرشەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بنکەکە لێدراو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا فڕینیان ئەنجامدا، پاشان هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەرەوە بە تۆپهاوێژ گوندەکانی هەشام، جافرا، حەویجە و مرەییەیان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات بۆردوومان کرد کە گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران تێدا جێگیرن.
لەلایەکی دیکەوە، زیاتر لە جارێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازا هێرش کرایە سەر بنکەی تەنەفی ئەمریکا لە ناوچەی بیابانی پارێزگای حومس، هاوکات بەشێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەبێ ئەوەی بە ئامانج بگەن لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بنکەکەوە خرانە خوارەوە و ژمارەیەکی نەناسراوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەر بنکەکە کەوتوون.
