بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ) پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و هەموو موسڵمانانی جیهان كرد.
سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا نوسیویەتی: پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و ئومەتی ئیسلامی دەكەین بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری پیرۆز محەمەد (د.خ)، بە وەبیرهێنانەوەی ژیاننامەی پێغەمبەرایەتی بەرز و ئەو بەها باڵایانەی كە داوای كردبوو لە دامەزراندنی بنەماكانی حەقیقەت و دادپەروەری و پێكەوەژیان لە نێوان ئومەت و گەلاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەم بۆنە خۆشەویستەوە جەخت لەسەر گرنگی یەكخستنی ڕیزەكان دەكەینەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكەمان و گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، هەروەها كاركردن بۆ بنیاتنانی ئایندەیەكی خۆشگوزەران كە لەگەڵ ئاواتەكانی عێراقییەكان بگونجێت بۆ ژیانێكی شایستە.
