بەبەڵگە..کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لیستێکی نوێی دوورخستنەوەی ژمارەیەک بەربژێر بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،لیستێکی نوێی بە دوورخستنەوەی ژمارەیەک لە بەربژێرەکان بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە: ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا ڕەزامەندی بدات لەسەر ڕاسپاردەی کۆنووسی لیژنەی وردبینییکردنی شایستەیی بەربژێرانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2025، کە بەپێی فەرمانی وەزاری (79) لە 2025/7/16 پێکهێنراوە، بە ژمارە (54) لە 2025/8/21، بە دوورخستنەوەی ئەو بەڕێزانەی لەخۆگرتووە کە ناویان لە خشتەی خوارەوەدا هاتووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ماددەی (6/پێنجەم) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە (12)ی ساڵی 2018ی هەموارکراو، و ماددەی (2، یەکەم، 1، ح) لە سیستەمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی بەربژێرانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (3)ی ساڵی 2025، بەهۆی ئەوەی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری ژمارە (10)ی ساڵی 2008 دەیانگرێتەوە.
خشتەی ناوەکان لە خوارەوە هاتووە :-


